گشتی
ترەمپ پۆستێكی باڵا دەداتە كچێكی عیراقی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی راگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، بەربژێرێكی ترەمپ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكاوە رەزامەندی لەسەر دراوە تا ببێتە دادوەری فیدراڵی.
ئەو كچە ناوی "هالە جەربوع" ە و بە رەگەز عیراقییە، وەك لە راگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا هاتووە " پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەو كچەی بەربژێر كردووە بۆ ئەوەی ببێتە دادوەری فیدراڵی، پاشان ئەنجومەنی پیران رەزامەندی لەسەر نیشان داوە ".
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو " هالە جەربوع دادوەری بازنەی ئۆكلاندە لە ویلایەتی میشیگان بۆ بوون بە دادوەری فیدراڵی، بە منداڵی لەگەڵ خێزانەكەی روویان لە ئەمەریكا كردووە و لە پێكهاتەی كلدانییە".