کوردستانی

گەشتیارێك لەسنووری شارۆچكەی رەواندز خنكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


  گەشتیارێك لەسنووری شارۆچكەی رەواندز خنكا
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

  لە رووباری باڵەكایەتی لەسنووری شارۆچكەی رەواندز، لە پارێزگای هەولێر، گەشتیارێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت بەشێك لەو گەشتیارانە مەلە نازانن بۆیە دەخنكێن.

  بەیار باڵەكی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ گشتیارێك كە خەڵكی شاری كەركوكەو ناوی محەمەد نورەدین) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٤، لەرووباری باڵەكایەتی لەسنووری شارۆچكەی رواندز خنكا ".

 وتیشی" تەرمی گەشتیارە خنكاوەكە لەلایەن ئەوكەسانەوە دەرهێنراوەتەوە كە لەگەڵیدا بوون".

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی خستەڕوو " چەند رۆژێكە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لەشارەكانی هەرێمی كوردستانەوە روویان لەناوچە گەشتیاریەكانی باڵەكایەتی و رەواندزو سۆران كردووە، بەشێكی زۆری گەشتیارانیش بۆ خۆ فێنكردنەوە روو لەناو رووبارەكان دەكەن و بەهۆی نەزانینی مەلەكردنەوە بەشێكیان تووشی گرفت دەبن".

Qaiwan
Qaiwan