عیراقی

ئەفسەرێكی نزیك لە كازمیی بە تێوەگلان لە كوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەفسەرێكی نزیك لە كازمیی بە تێوەگلان لە كوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار دەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لایەنگرانی حزبوڵا هەڵمەتێكیان دژ بە یەكێك لە ئەفسەرەكانی نزیك لە موستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستپێكردوە، بە تۆمەتی ئەوەی دەستی هەیە لە سیخوڕیكردن بەسەر قاسم سولەیمانی كە یەكێك بوو لە فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێران و سەرەتای ئەمساڵ لە بەغدا كوژرا.

لەوبارەیەوە میدیاكانی نزیك لە حزبوڵا وێنەی ئەفسەرێكی عیراقییان بڵاوكردووەتەوە كە سەر بە هەواڵگرییە، تۆمەتباری دەكەن بەوەی چاودێری هاتنی قاسم سولەیمانی كردووە بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا و پاشان زانیاری لەبارەیەوە داوە بە ئەمەریكا.

هەر بەپێی میدیاكانی حزبوڵا ، ئەو ئەفسەرە ناوی "تەڵاڵ ناجی" یە و تۆمەتباریش كراوە بەوەی لەكاتی كوژرانی كوژرانی قاسم سولەیمانی جانتاكەی دزیوە و پێشتریش سیخوڕی بەسەر راوێژكارە ئێرانییەكانەوە كردووە.



Qaiwan
Qaiwan