کوردستانی
ئەم پارێزگایەی هەرێم دەوامی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دەوامی فەرمانگەکان بۆماوەی هەفتەیەک رادەگرن.
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رێکاری نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا راگەیاند، بەپێی بڕیارەکە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان رادەگیرێن و بۆ ماوەی هەفتەیەکیش نێوانی پارێزگاکانی هەرێم و عیراق رادەگیرێن، هەر بەپێی بڕیارەکان بۆماوەی چواردە رۆژ شوێنە گشتییەکان و چێشتخانە و کافێکان دادەخرێن.
لەو چوارچێوەیەدا جێگری پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگرتنی دەوامی سەرجەم فەرمانگە و شوێنە گشتییەکانی تا بەرواری 15-7-2020 راگەیاند.
س.ج