کوردستانی

لەم شارە دوو کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارە دوو کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوو کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە کفری کوژران.

عەمید ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەرم گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی کەلار".

وتیشی "دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە یەکێک لەو کەسانە کە کەسێکی دیکەشی لەگەڵ بووە، چووەتە بەردەم ماڵی خەزووری، پاشان تەقەیان لێکراوە و هەردووکیان کوژراون".

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تائێستا بکوژ دەستگیر نەکراوە".

س.ج
Qaiwan
Qaiwan