کوردستانی
هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت "سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت "سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی له ده‌به‌نراو له‌به‌ر تشیكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرتوه كه (65) كێس ئاوی بۆ بازاڕ گواستووه‌ته‌وه".
وتیشی "به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكاره كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا".
روونیكرده‌وه "پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات".
راشیگه‌یاند "پێشتر سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت، دوكانداران و فرۆشیاران ئاگاداركراونه‌ته‌وه نابێت شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر بۆ گواستنه‌وه و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌كاربهێنن، پێویسته بارهه‌ڵگره‌كان داپۆشراوبن ئاوه له‌ده‌به‌رنراوه‌كان دوربن له تیشكی خۆر هه‌روه‌ها شوێنی فێنكیش بۆ عه‌مبار دابین بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا گیراوه و سه‌رجه‌م كێسه ئاوه له ده‌به‌نراوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوەنه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
له‌كاتی هه‌بوون و به‌دیدكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، له‌رێی ژماره (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قایمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاردار بكه‌نه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.
س.س