تەندروستی

هەرمێ ئەو میوەیەی بۆ تەندروستیمان گرنگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرمێ ئەو میوەیەی بۆ تەندروستیمان گرنگە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەرمێ یەکێکە لە میوە تەندروستەکانی وەرزی هاوین کە بەهۆی دەوڵەمەندی بە مادە و کانزا و ڤیتامینە گرنگەکان سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و پێویستە لە وەرزی هاویندا گرنگی زۆر بە خواردنی بدرێت.

بەهۆی ئەوەی هەرمێ بڕێکی باش کانزا و ڤیتامینی تێدایە وزەیەکی باش بۆ لەش دابین دەکات، هەروەها رێگری دەکات لە مەینی خوێن لە ملولەکانی خوێندا.

هەرمێ بۆ ئەو کەسانە باشە کە رێژەی ئاسنیان کەمە، چونکە رێژەی ئاسن لە لەشدا زیاد دەکات و توانای بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەروەها هەرمێ دژی خانە شێرپەنجەییەکانە.

سوودێکی دیکەی هەرمێ ئەوەیە یارمەتیمان دەدات خاوەن پێستێکی بریقەدار و جوان بین، هەروەها یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش و هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی دڵ.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە