جیهانی

ترەمپ بەم کارە هەڕەشە لە چین دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ بەم کارە هەڕەشە لە چین دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی  راگرتنی خزمەتگوزارییەکانی  ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک دەکات ئەگەر بەشێکی بەرچاو لە داهاتی فرۆشتنی ئەپڵیکەیشنەکە نەدرێت بە وڵاتی ئەمریکا، کۆتا وادەش کە بۆ کۆمپانیاکەی دیاریکردووە 15ی ئەیلولە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ کارمەندانی بواری تەکنەلۆژیی ئەمریکی لە واشنتن رایگەیاند "رۆژی 15ی ئەیلولی 2020 دوایین وادەیە بۆ تیکتۆک بۆ ئەوەی خۆی بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی بفرۆشرێت".
 
جێگای ئاماژەیە، گەورە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ماوەی چەند هەفتەیەکە سەرقاڵی دانوستاندنە لەگەڵ کۆمپانیای بایتدانس بۆ کڕینی تیکتۆک، دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا داوای کردووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چین لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بکڕدرێن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە