ئابووری

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبووە بەشێوەیەکی باش، کە ئەمەش کاریگەریەکی باشی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی لە 1% بەرزبووەوە، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت  43 دۆلار و 92 سەنتە.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بە رێژەی لە 1% بەرزبووەوە، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە  40 دۆلار و 56 سەنت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە