کوردستانی

ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە لەگەڵ پەکەکە کۆبوونەوەی ئەنجام دابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە لەگەڵ پەکەکە کۆبوونەوەی ئەنجام دابێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رەتیکردەوە کاربەدەستانی وڵاتەکەی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبوونەوەیان ئەنجام دابێت، ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە چیرۆکێکی درۆیە.

لە لێدوانێکی تایبەتییدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە دەڵێن کاربەدەستانی وڵاتەکەی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبوونەتەوە، رایگەیاند "ئەو هەواڵانە راست نین و کۆبوونەوەی لەم جۆرە رووی نەداوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان  باس لەوە کرا شاندێکی ئەمەریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردوون بەرەو نزیک قەندیل رۆشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە کۆبوونەتەوە، هەروەها هیچ کاربەدەستێکی هەرێمی کوردستان یان بەرپـرسێکی پەکەکە ئەو هەواڵەیان پـشتڕاست نەکردووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە