عیراقی
هێرشكرایە سەر هێزێكی ئێرانی و عیراقی و كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند بەهۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە ژمارەیەك چەكداری هەڵگری ناسنامەی عیراقی كوژراون و دەیان دیكەش بریندار بوون، هەروەك چەندین بنكەی هێزەكانی ئێران لە سوریا كراونەتە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "شەوی دووشەممە بەهۆی چەند هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە ژمارەیەك بنكەی هێزەكانی ئێران و گروپە چەكدارییەكانی نزیكیان لە بنكەی سەربازیی ئیمام عەلی لە ناوچەی بولكەمال و رۆژهەڵاتی دێرەزوور كراونەتە ئامانج و خاپووركراون".
بەپێی ئەو روانگە سورییە "چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تەرمی كوژراو و بریندارەكانیان بۆ ناو خاكی عیراق گواستووتەوە دوای رووداوی بۆردورمانكردنەكە"، ئەوەش روونكراوەتەوە "15 چەكدار كوژروان و چەندین برینداریش بەپێی زانیارییەكان هەیە".
س.س