عیراقی
ئێران كۆمپانیایەكی مۆبایلی عیراقی بە بەشداریكردن لە كوشتنی سولەیمانی تۆمەتبار دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
لیژنەی لێكۆڵینەوەی ئێرانی تایبەت بە كوشتنی قاسم سولەیمانی، سەركردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، یەكێك لە كۆمپانیاكانی پەیوەندیی لە عیراق تۆمەتبار دەكات بە بەشداریكردنی لە پرۆسەی كوشتنی قاسم سولەیمانی.
بەپێی ئاژانسی میهری ئێرانی، لیژنەكە هەندێك بەڵگەنامەی لەلایەن سەركردەكانی حەشدی شەعبیەوە پێگەیشتووە كە یەكێك لە كۆمپانیاكانی مۆبایل بەشدار بووە لە پرۆسەی كوشتنی قاسم سولەیمانی بە پێدانی ئاماژەی مۆبایلی یەكێك لە هاوەڵانی ئەبومەهدی موهەندیس بە فەرماندەی سوپای ئەمەریكی لە بنكەی فیكتۆریا لە فڕۆكەخانەی بەغدا كە لەڕێگەی لێدانی ئاسمانییەوە كرانە ئامانج.
جێگەی ئاماژەیە، لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ و لەكاتی دەرچوونی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كرانە ئامانج.
یەكێك لە بەرپرسانی ئەمنی كەتیبەی حزبوڵڵای عیراقی هەڕەشەی توندی لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی كرد و سوێندی خوارد تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی لێبكاتەوە. هەروەها ئەبو عەلی، بەپرسی هێزە ئەمنییەكانی كەتیبەی حزبوڵڵا، كازمی تۆمەتباركرد بە ئاسانكاریكردن بۆ ئەمەریكییەكان بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.
پێشتریش عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڵێنیدا بە تۆڵەكردنەوە لە ئەمەریكا بە لێدانی هاوشێوە، بەپێی پێگەی فەرمی خامنەیی، عەلی خامنەیی كازمی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەمەریكا دوژمنی عیراقە و نایەوێت عیراق ئارام بێت. هەروەها دڵنیاییشیدا كە دەستوەردان لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و عیراق ناكات.
خ.غ