کوردستانی
ژمارەیەکی کەمی پەرلەمانتاران فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەنشینیان پڕکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی مانگێکە دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی سەرجەم خولەکانی پەرلەمان کردووە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا، بەڵام وادەکە کۆتایی هات و تەنها هەشت پەرلەمانتار فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.
سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 1ی تەموزی 2020وە کە یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردنەوە ماوەکەی دیاریکراوبوو، بەپێی ئەو بڕگە و مادەکان بۆ ماوەی یەک مانگ دیوانی پەرلەمانی کوردستان گشتاندنی بۆ کردووە و 1ی ئاب وادەکەی کۆتایی هات".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەرجەم خولەکان تەنها هەشت ئەندام پەرلەمانی کوردستان ئەو فۆڕمەیان پڕکردووەتەوە و خانەنشینییەکانیان رەتکردووەتەوە، کە سەرجەمیان ئەندامی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان کە سێیان لە فراکسیۆنی گۆڕانە و چواریان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێن و یەکێکیان سەربەخۆیە".
س.س