کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی (أ،ر،س) دانیشتوی رانیە گەڕەکی ڕزگاری گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە لەماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی (أ،ر،س) دانیشتوی رانیە گەڕەکی رزگاری گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لەماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و بۆزانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

س.س