کوردستانی

ئەو کەسەی بوتڵی ئۆکسجینی دانابوو بۆ فرۆشتن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسەی بوتڵی ئۆکسجینی دانابوو بۆ فرۆشتن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

قایمقامیەتی قەزای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە بوتلی ئۆکسجینی لە شەقامی پزیشکان دانابوو بۆ فرۆشتن،  دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر  دەگیرێتەبەر.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی تێبینی کرا لە شەقامی پزیشکان  ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر بوتڵی ئۆکسجینی داناوە بۆ فرۆشتن لەسەر بڕیاری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی ، دەستبەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی داگیرا و خاوەنەکەی دەستگیرکرا رێکاری یاسایی بەرامبەر  دەگیرێتەبەر".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە مامەلەکردنی لەو جۆرە رێگەپێدراو نییە و هەرکەسێک ئەو کارە بکات رووبەڕووی یاسای دەکرێتەوە.

س.س

Qaiwan
Qaiwan