عیراقی

بەرهەم ساڵح پشتیوانیی خۆی بۆ داواكەی مستەفا كازمی دەربڕی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەم ساڵح پشتیوانیی خۆی بۆ داواكەی مستەفا كازمی دەربڕی
 مەودا میدیا- هێمن سەعید

لە بەیاننامەیەکەدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە سەرۆك كۆماری عیراق پشتگیری خۆی بۆ داواكەی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەربڕی  و وتیشی قەیرانی سیاسی عیراق بەرگەی دواخستن ناگرێت.

ئەمرۆ سێشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند "پێشوازی لەو داوایەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشەوەخت لە بەرواری 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو".

بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەكەشیدا داوایكردووە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت كە داخوازی رەوای گەلی عیراق بهێنێتەدی.
شایەنی باسە ئەو راگەیاندراوەی سەرۆك كۆماری عیراق لە كاتێكدا بوو كە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئێوارەی هەینی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لەبەرواری 6ی حوزەرانی داهاتوو دیاریكرد".

س.س
Qaiwan
Qaiwan