کوردستانی

رێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-


ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2020  ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن کۆبووه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی  لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ په‌سه‌ندكران، بڕیاره‌كان :

یه‌كه‌م:پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه‌كانی به‌یانی ژماره‌(46)ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌میكانیزمی
 گونجاو پێویست و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ته‌ندروستی گه‌رمیان.

دووه‌م:ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆدۆخی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌ژێر رۆشنایی یاداشت و راسپارده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی گه‌رمیاندا كردووه‌ و  جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه:

1.پێویسته‌ سه‌رجه‌م(ماركێت و ڕیستۆرانت و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و سه‌نته‌رو نۆرینگه‌پزیشكییه‌كان وپزیشكی ددان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تاقیگه‌یی و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان و پاركه‌كان و كافتریاو چایخانه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان) به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بۆهه‌ریه‌كێك له‌وكارو پیشه‌ جیاوازانه‌ سزای دیاریكراو له‌به‌یانی ژماره‌46ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.

2.به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌كردنی گشت بۆنه‌كان (پرسه‌ی ماته‌مینی,ئاهه‌نگ و بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان).

3.راگرتنی هاتوچۆ له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌.

4.ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووره‌كه‌ی ڕاده‌سپێرێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان له‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به‌رانبه‌ر ئه‌و شوفیرانه‌ی ئۆتۆمبیلی (تایبه‌ت, كرێ, بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نێوشار) كارده‌كه‌ن و خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیشیان پابه‌ندنه‌بوون به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان, بڕگه‌ی یازده‌یه‌م له‌به‌یانی ژماره‌46ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت.

5.دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت كارمه‌ندان و كرێكاره‌كانیان پابه‌ندبكه‌ن به‌به‌ستنی ده‌مامك و ڕێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن,به‌پێچه‌وانه‌وه‌بڕی(150.000)سه‌دوپه‌نجا هه‌زاردینارخاوه‌نی دامه‌زراوه‌كه‌ سزاده‌درێت.

6.ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌نزیكه‌وه‌چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارو ڕاسپاردانه‌ ده‌كات,ئه‌ولیژنانانه‌ی كه‌له‌پێشوترداپیكهێنراون بۆبه‌دواداچوون وپشكین ئاكتیڤده‌كرێنه‌وه‌ و سه‌ردانی مه‌یدانییان ده‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پشت به‌ راپۆرته‌كانیان ده‌به‌ستێت, به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا به‌دی بكرێت تووشی لێپێچه‌نه‌وه‌ی یاسای ده‌بن.

7.پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای پشكینین و به‌دواداچوون  له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان(به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه‌) تایبه‌ت به‌ پرسی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

8.ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێوشوێنێكی دیكه‌ی پێویست بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

9.ئه‌م بڕیارانه‌ له‌ كاتژمێر( 12شه‌وی 5ی ئاب) جێبه‌جێده‌كرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan