جیهانی

ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر سوریا فراوان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر سوریا فراوان دەكات
مەودا میدیا- هێمن سەعید

ئێوارەی دوێنێ‌ دووشەممە، ئیسرائیل رایگەیاند چەند پێگەیەكی هێزەكانی سوریایان كردووەتە ئامانج بە لێدانی مووشەكی ئاسمانی لە بەرانبەر چاندنی مین لە بەرزاییەكانی جۆلان لەلایەن سوریاوە.

بەپێی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی لە بەیاننامەیەكی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە "لە باشووری سوریا لەلایەن فڕۆكە و هەلی كۆپتەرە جەنگییەكانەوە چەند پێگەیەكی سەر بە هێزەكانی سوریا كراوەتە ئامانج"، ئەوەشی راگەیاندووە "بەشێك لەو ئامانجانە شوێنی دەركردن و كۆكردنەوەی زانیاری و بەرگریی فڕۆكەوانی بوون".

لە بەرانبەردا ئاژانسی هەواڵی سوری لە سەرچاوەیەكی سەربازییەوە رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی سوری چەند بۆمبێكی لە ئاسمانی ریفی دیمەشق لە باشووری سوریا تێكشكاندووە.

ئاژانسە سورییەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كاتژمێر 11 و 40 خولەكی شەوی رابردوو چەند مووشەكێكی ئیسرائیلی پێگەكانی لە  بەرەكانی پێشەوەی قەنەیتەرە كردووەتە ئامانج، بەڵام تەنیا زەرەر و زیانی ماددی كەمی هەبووە.

لەلایەكی دیكەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند كە دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە بیستراوە كە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلەوە بووە و چەند پێگەیەكی سەربازی لە ناوچەی تەل ئەحمەر لە باشووری سوریایان كردووەتە ئامانج.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان