کوردستانی
ئەمەریكا نیو ملیۆن دۆلار دەداتە ئێزدییەكان و عیراق بەرەو یونسكۆ دەیانبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عیراق رایگەیاند وڵاتەكەی بڕی 500 هەزار دۆلار دەبەخشێتە ئێزدییەكان بۆ پارێزگاریكردن لە پەرستگاكەیان لە لالش.
ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عیراق رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی بڕی نیو ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە بیبەخشێتە ئێزدییەكان بۆ پارێزگاریكردن لە پەرستگاكەیان لە لالش، هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كە پەرستگای لالش یەكێكە لە گرنگترین شوێنە مێژوویی و پیرۆزەكانی ئایینی ئێزدییەكان لە عیراق.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عیراقی رایگەیاند كاردەكات بۆ ئەوەی لالش بخاتە سەر نەخشەی شوێنەواری جیهانی لە رێكخراوی یونسكۆ.
لە ساڵی 2018 وە وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەگەڵ دەستەیەك لە زانكۆی پەنسلڤانیا سەرپەرشتی پرۆسەی پارێزگاریكردن و پاسەوانی لە پەرستگاكە دەكەن بەبڕی یەك ملیۆن دۆلار.
شایەنی باسە ئەو پشتیوانییە داراییەی باڵیۆزی ئەمەریكا هاوكاتە لەگەڵ مەراسیمی یادكردنەوەی ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە.
س.س