کوردستانی

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار كە تەقەیان بەسەر خەڵكدا كردبوو دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. دوو تۆمەتبار كە تەقەیان بەسەر خەڵكدا كردبوو دەستگیركران
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەریاندا كردبوو، چەند فیشەكێكیش بەر هۆتێلێك لەو دەوروبەرە كەوتبوو.

راگەیاندن و پەیوەندییەكان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ مەودا نێردراوە رایگەیاندووە "رۆژی 1ی8ی2020 ، لەگەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆڵیان پێبوو هەڵیان كوتایە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەر چەند هاوڵاتییەكی بە رەگەز عەرەب كردوو هەڵاتن " .

هەر لە روونكردنەوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە " پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی   بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن ".

لەبەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە " لەئێستادا تۆمەتباران (ر ، ح ) لەدایكبووی 2002 و (أ ، ح ) لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری  دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە ".
https://www.facebook.com/Sulaymanya.Police/videos/2573746302939381/
Qaiwan
Qaiwan