تەندروستی

لە 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە دوو هەزار و 836 تووشبووی نوێ تۆماركراوە، هەزار و 992 كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە، 83 كەسیش لە سەرانسەری عیراق كە هەڵگری كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو " لەماوەی 24 كاتژمێردا 16 هەزار و 813 كەس پشكنینیان بۆكراوە، بەوەش كۆی ژمارەی پشكنراوان گەیشتووەتە ملیۆنێك و 59 هەزار و 619 كەس.

ژمارەی چاكبووان وەك وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی پێداوە زۆربەیان لە بەغدا بوون، لە هەولێریش 82 كەس چاكبوونەتەوە  لە سلێمانی 27 كەس و لە دهۆكیش پێنج كەس چاكبوونەتەوە، هەروەها لە كەركوك 64 توشبوو چاك بوونەتەوە.

سەبارەت بە توشبووانی نوێ لە پارێزگاكان، وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە " لە سلێمانی 44 كەس تووشبوون لە هەولێر 244 كەس ولە دهۆكیش 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هەروەها لە كەركوك 128 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سەبارەت بەو نەخۆشانەی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، لە سلێمانی هەشت كەس و هەولێر پێنج و دهۆكیش یەك كەس، لە كەركوكیش سێ كەس كە هەڵگری كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا كۆی چاكبووانی كۆرۆنا 96 هەزار و 103 كەسە لە عیراق، بەوپێیەش رێژەی چاكبوونەوە %73 پۆینت سێیە، كۆی تووشبووانیش 134 هەزار و 722 كەسە و  كۆی ئەوانەی هەڵگری كۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە لە عیراق تا ئێستا گەیشتووەتە پێنج هەزار و 17 كەسە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان