کوردستانی
یەكێتی هۆشداری دەدات- دەستێك دەیەوێت ئاژاوە لە كەركوك بنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
یەكێتيی نیشتیمانيی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی دەستێكی شۆڤێنی دەیەوێت ئاژاوە لە كەركوك بنێتەوە، داواشی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە بەپەلە بكەوێتە جوڵە بۆ وەستاندنی ئەو دەستە شۆڤێنییە.
فراكسیۆنی یەكێتيی نیشتیمانيی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەیاننامەیەكیان بڵاوكردووەتەوە، لە بەیاننامەكەدا هۆشداری دەدەن لەوەی شۆڤێنییەكانی كەركوك دەیانەوێت ئاژاوە لەنێوان پێكهاتەكانی ئەو شارە دروستبكەن، داواش دەكەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق جوڵەی خێرا بكات بۆ وەستاندنی ئەو كارە شۆڤێنییانە و پاراستنی پێكهاتەكانی كەركوك ".
فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا راشیدەگەیەنێت "تا نەگەیشتووەتە ئەوەی دۆخی كەركوك لەنێوان پێكهاتەكان بتەقێتەوە، پێویستە دەستدرێژی بۆ سەر خاوەن زەوییە رەسەنەكان رابگیرێت ، ئەو كەسانە بەڵگەنامەیان هەیە و بەپێی مادەی 140 خاوەنی ئەو زەوییانەن".