جیهانی

ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە حزبوڵا دەكات و پەیامێكی ئاڕاستە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە حزبوڵا دەكات و پەیامێكی ئاڕاستە دەكات
مەودا میدیا-  سەركۆ جەمال

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند " وڵاتەكەی ئەوەی لەدەست بێت دەیكات بۆ بەرگریكردن لە خۆی " ، ئەویش لەچوارچێوەی ئەو گرژییانەی لەسەر سنووری لوبنان لەگەڵ حزبوڵا هەیانە.

بنیامین ناتانیاهۆ، وتیشی " ئیسرائیل گورزێكی بەهێزی لەو شانەیە وەشاند كە ویستی دەست بۆ سنوورەكەی ببات ، گورزمان لەو كەسانەش وەشاند كە ناردبوویانن، بۆیە پێویستە حزبوڵا ئەم پەیامە باش تێبگات ".

جێی ئاماژەیە ناوچەی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل، بەتایبەتیش ناوچەی جۆلان كە سنووری نێوان هەر سێ وڵاتی سوریا و لوبنان و ئیسرائیلە، ماوەیەكە گرژی و ئاڵۆزی تێكەوتووەتەوە، ئەویش پاش وەشاندنی گورزێكی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئامانجێكی سوپای سوریا لە ناوچەی جۆلان ".

پاش وەشاندنی ئەو گورزە ئاسمانییە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند " ئەو گورزە ئاسمانیانە وەك وەڵامێك بووە بۆ شانەیەكی چەكدار كە بۆمبی چێندراویان لەسەر هێڵی سنووری ئیسرائیل داناوە، بەڵام پلانەكەیان شكستیهێناوە و چوار چەكداریش كوژراون ".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان