تەندروستی
تەندروستی جیهانی و زانایانی چین دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە كۆرۆنا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
تیمێكی رێكخراوی تەندروستی جیهان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە ووهان، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆی چڕیان لەگەڵ بەشێك لە زانایانی ئەو شارە دەستپێكردووە.
دوایین گۆڕانكارییەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر ئاژەڵان لە خۆدەگرێت
گفتوگۆكان و لێكۆڵینەوەكان بە وتەی كریستیان لیندیمیر، وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دوایین گۆڕانكارییەكانی لێكۆڵینەوە لەسەر ئاژەڵان لە خۆدەگرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی هەندێك گومان دروست بوو كە لە ئاژەڵەوە كۆرۆنا گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ .
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی چین بازاڕی ئاژەڵە وشكانییەكانی داخست، ئەویش بەهۆی ئاشكرابوونی چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا كە دەركەوتووە دوای ئەوەی چوونەتە ئەو بازاڕە و ئاژەڵی وشكانییان بۆ خواردن كڕیوە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
زانایان و حكومەتی وڵاتان چاوەڕێی لێكۆڵینەوەكانن
رێكخراوی تەندروستی جیهانی، تا ئێستاش وای بۆ دەچێت كە هۆكاری گواستنەوەی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید19" بۆ مرۆڤ، شەمشەمەكوێرە بێت بەڵام لەرێگەی ئاژەڵێكی دیكەوە ".
لە ئێستادا زۆربەی حكومەت و زانایانی جیهان چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانین، بەتایبەتیش ئەمەریكا كە سوورە لەسەر ئەوەی ئەو لێكۆڵینەوانە ئەنجام بدرێن و مەبەستیشی بوو تیمەكە بە خێرایی بڕواتە ووهان.
تیمەكە كێی تێدایە؟
ئەو تیمەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە ئێستادا بە شێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس لەگەڵ زانایانی چین لە گفتوگۆدان، بەڵام رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی ئەو وڵاتە بكەن، تیمەكە لە سێ كەس پێكهاتوون كە دوانیان پسپۆڕی تەندروستی ئاژەڵن، یەكێكیشیان پسپۆڕی زانستی پەتایە، لێكۆڵینەوەكانیشیان سێ هەفتە دەخایەنێت و پەیوەندییان لەگەڵ گەورەترین تیمی زانایانی چین و نێودەوڵەتی هەیە.
بەڵام وتەبێژەكەی تەندروستی جیهانی ئەوەی ئاشكرانەكردووە، كەی تیمە گەورەكە پێكدەهێنرێت و چی كاتێكیش سەردانی چین دەكات.
پێشتر ئەمەریكا و چەند وڵاتێك چین یان بە بڵاوكردنەوەی كۆرۆنا تۆمەتبار كرد
پێشتر ئەمەریكا و بەریتانیا و چەند وڵاتێكی دیكە چینیان بەوە تۆمەتبار كرد كە لەو وڵاتە و لە تاقیگەكاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم هاتووە و هەر لەو وڵاتەشەوە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاوكراوەتەوە، لە وەڵامیشدا چین ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە، دواتر بە فشاری ئەمەریكا و بەریتانیا رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڕیاریدا تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت.