کوردستانی
هەولێر- تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ئۆتۆمبێلێكی دزیوە و رەنگەكەی گۆڕیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە ئۆتۆمبێلێكی دزیوە و بۆ ئەوەی ئاشكرا نەبێت رەنگەكەی گۆڕیوە.
لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە " ئەو تۆمەتبارە ناوی (م.ص.ع) ە ئۆتۆمبێلێكی لە جۆری (ئۆپڵ ڤیكترا) دزی بوو، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، رەنگی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیبوو، دواتر پۆلیس توانی تۆمەتباری ناوبراو لە ماوەی كەمتر لە (48) كاتژمێردا دەستگیر بكات و ئۆتۆمبێلەكە و ئەو ئامێرەش كە رەنگی ئۆتۆمبێلەكەی پێ گۆڕیبوو، دەستیان بەسەردا گیرا ".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە " تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا ".