کوردستانی
كەیسی بریندارەكانی رووداوەكەی كونەماسی دەبرێتە مافی مرۆڤی ئەوروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
شاندی رێكخراوی "نوا" بۆ هاوكاریی مرۆیی و چاودێریی مافی مرۆڤ، سەردانی بریندارەكانی كونەماسییان كرد، بەڵگەكانی رووداوەكەیان تۆماركردووە و بڕیارە بەرزی بكەنەوە بۆ رێكخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێك لە رێكخراوی نوا بۆ هاوكاریی مرۆیی و چاودێریی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و عیراق، كە بارەگای سەرەكییان لە سویسرایە، سەردانی گوندی كونەماسییان كرد لە سنووری شارباژێر و بریندارەكانی بۆردوومانەكەی سوپای توركیایان لەو گوندە بەسەر كردەوە، لە كۆتایی سەردانەكەشیاندا لە شوێنی بۆردوومانەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە شێركۆ حەمەئەمین، نوێنەری رێكخراوەكە رایگەیاند: هاتووین تا لە زمانی خۆیانەوە بارودۆخی بریندارەكان و چۆنییەتی رووداوەكە دۆكیۆمێنت بكەین، چونكە بەڕاستی ئەو شوێنەی كە دەوڵەتی توركیا بۆردوومانی كردووە جێگای گەشتیارییە و هیچ بنكە و بارەگایەكی حزبی و سەربازیی تێدا نییە و قوربانییانیش خەڵكی مەدەنین.
شێركۆ حەمەئەمین ئاماژەی بەوەشدا " ئەم كەیسە دۆكیۆمێنت دەكەین و رادەستی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سەر بە ئەوروپای دەكەین لە جنێف بۆ جوڵاندنی رای نێودەوڵەتی لەسەر ئەم بابەتە".