کوردستانی
كچێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
دوێنێ كچێكی 18 ساڵ بەناوی "دونیا نەوزەری" لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، "كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانیش دەڵێن هۆكاری ئەوە بووە ویستوویانە بە زۆر هاوسەرگیری پێبكەن " .
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان ، لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وابڵاوبووەتەوە كە دونیا لەبەر ئەوەی فشاریان لێكردووە بەزۆر هاوسەرگیریی بكات خۆی كوشتووە، بەڵام باوكی كچەكە كە ناوی تاهیرە، ئەم بابەتەی رەتكردووەتەوە ".
ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەداوە ، رووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن لە رۆژهەڵاتی كوردستان ، بەتایبەتیش بەرامبەر ژنان زۆر پەرەی سەندووە .