جیهانی
زانیاری زیاتر لەسەر تەقینەوەكەی بەیرووت ئاشكرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی یەك لە دوای یەك لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان روویاندا، ئاشكرابووە تەقینەوەكە لە نزیك ماڵی سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان بووە، میدیاكانیش زانیاری جیاواز لەبارەی كوژراو و بریندارەكانەوە دەڵێن.
لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە لە دەوروبەری ماڵی سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان بووە ، میدیاكانی لوبنانیش رایانگەیاند كە سەعد حەریری پارێزراوە و هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە.
هەر لەوبارەیەوە سەرچاوە ئەمنیی و پزیشكییەكان بە میدیاكانیان وتووە " بەهۆی تەقینەوەكانەوە تاوەكو ئێستا لانیكەم 12كەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە دەیان كەسیش برینداربوون".
لەلایەن خۆشیەوە حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستیی لوبنان رایگەیاند " تەقینەوەكە لە كۆگایەكی یاریی ئاگریندا بووە و سەدان كەس برینداربوون، داواشی لە نەخۆشخانەكان كردووە بریندارەكان لەسەر حسابی حكومەت چارەسەر بكەن ".