جیهانی

پاش دوو تەقینەوەكە بەیرووت بە شاری وێرانە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاش دوو تەقینەوەكە بەیرووت بە شاری وێرانە راگەیەندرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بەهۆی تەقینەوەكانی ئەمشەوەوە ئەنجومەنی بەرگری شارستانی لوبنان، بەیرووتی وەك شارێكی وێران بوو راگەیاند.

ئەنجومەنەكە باری نائاسایی لە بەیرووت راگەیاند، ئاماژەی بەوەشداوە تەقینەوەكان كۆی شاری بەیرووتیان هەژاندووە، بەوهۆیەشەوە بەپێی نوێترین زانیارییەكان تا ئێستا نزیكەی 100 كەس كوژراون و سێ هەزار و 700 كەسیش برینداربوون، خولەك بە خولەكیش ژمارەی مردووان زیاد دەكات، چونكە برینی بەشێكی زۆر لە بریندارەكان سەختە.

ئەنجومەنی بەرگری شارستانی بەیرووت سێ رۆژ باری نائاسایی راگەیاندووە، داواشی كردووە بۆ دوو هەفتە باری نائاسایی لە سەرجەم لوبنان رابگەیەندرێت و دەسەڵاتیش بدرێتە دەست سوپا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان