کوردستانی

منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و شەش مانگ بەهۆی خواردنی چەرەساتەوە لە ناحیەی قەسرۆکێی سەر بە پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستداوە، پۆلیس داوا لە دایکان و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵە بچوکەکانیان بن و رێگە نەدەن چەرەسات بخۆن.

پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند "شەوی رابردوو لە ناحیەی قەسرۆکێ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و شەش مانگ بەناوی (ئەحمەد عەلی) بەهۆی خواردنی چەرەساتەوە گیانی لەدەستدا".

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو منداڵە لە ماڵی خاڵی بووە لەکاتی خواردنی چەرەساتەدا گیراوەتەو قورگی و خنکاوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan