جیهانی
ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەیرووت بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تابێت ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەرز دەبێتەوە، وەزیری تەندروستیی لوبنان ئاشکرای کرد ژمارەی کوژراوان بۆ 78 کەس بەرزبووەوە و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندارن.
تابێت ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەرز دەبێتەوە، وەزیری تەندروستیی لوبنان ئاشکرای کرد ژمارەی کوژراوان بۆ 78 کەس بەرزبووەوە و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندارن.
حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستیی لوبنان بە میدیاکانی وڵاتەکە رایگەیاند "ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت گەیشتە 78 کوژراو و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندار بوون".
وەزیری تەندروستیی لوبنان ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەیەک خەڵکیش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە، بۆیە پێشبینی دەکەین ژمارەی قوربانیان زیاتر بەرزبێتەوە".
وەزیری تەندروستیی لوبنان ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەیەک خەڵکیش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە، بۆیە پێشبینی دەکەین ژمارەی قوربانیان زیاتر بەرزبێتەوە".
ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بوونە قوربانی، هەروەها تەقینەوەکە بە جۆرێک بوو کاریگەری لەسەر تەواوی بەیروت کرد و وێرانی کرد.
س.س
س.س