جیهانی
ئێران هەڵوێستی لەسەر گرێبەستە نەوتییەکەی هەسەدە و ئەمەریکا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت گرێبەستە نەوتییەکەی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و ئەمەریکا هەنگاوێکی نایاسایی و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پێشێلکردنی سەروەری سوریا و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەیە و باس لەوەش دەکات ئەو گرێبەستە بۆ تاڵانکردنی نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکانی سوریایە.
سەید عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت "واژۆکردنی گرێبەستی نەوتی لەنێوان ئەمەریکا و هەسەدە وەک هەنگاوێکی نایاسایی و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پێشێلکردنی سەروەری سوریا و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە ناو بردووە".
دەشڵێت "واژۆکردنی ئەو گرێبەستە لە لایەن ئەمەریکاوە وەک هێزێکی داگیرکار لە خاکی سوریا هیچ پاساوێکی یاسایی نییە و هەنگاوێکی دیکەی ئەو وڵاتەیە بۆ تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکانی سوریا".
ک.ر