گشتی

چەند ئاماژەیەكی پێشوەخت بۆ شكستهێنانی هاوسەرگیری

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند ئاماژەیەكی پێشوەخت بۆ شكستهێنانی هاوسەرگیری
مەودا میدیا-

چەند ئاماژەیەكی پێشوەخت هەن دەریدەخەن، كەوا پرۆسەی هاوسەرگیری سەركەوتوو نابێت و شسكتدەهێنێت وەكو:

یەكەم: گرنگی نەدان بە هەست و سۆزی یەكتر
ئەم ئاماژەیە لەپێش چوونە نێو مانگی هەنگوینییەوە دەردەكەوێت، كاتێك هەردوولا بڕیاری هاوسەرگیرییان داوە و دەیانەوێت ماڵێك پێكەوە بنێن، دەبینرێت هەرلایەكیان زۆر گرنگی بەلایەنی هەست و سۆزی یەك نادەن و تەنیا وەكو شتێكی رۆتینی سەیری پرۆسەكە دەكەن. ئەم دۆخە ئەگەر سەریش بكێشێت بۆ هاوسەرگیری، ئەوا ئاماژەكان باش ناڵێن و رەنگە ببێتە هۆی شكستهێنان لە پرۆسەی هاوسەرگیری.

دووەم: وەستان لە پاڵپشتیكردنی یەكتر
شارەزایان باس لەوە دەكەن وەستانی ژن و پیاو لە هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی یەكتر دەبێتە هۆی ئەوەی لەبری خۆشەویستی رق دروست ببێت و لەبری گفتوگۆكردن تانە لە یەكتر بدەن، ئەمەش نیشانەیەكە لەو نیشانانەی كە چاوەڕێی ئەوەی لێدەكرێت ببێتە هۆی شكستهێنانی هاوسەرگیری.

سێیەم: سكاڵاكردنی بەردەوام
ئەگەر ژن و پیاو لە سەرەتای هاوسەرگیرییەوە بەردەوام سكاڵا و داد و بێ دادیان بوو لەدەست یەكتر، ئەوا ناتوانن ببنە خاوەن خێزانێكی بەختەوەر، بۆیە سكاڵاكردنی بەردەوام هۆكارێكە بۆ ئەوەی هاوسەرگیری شكستبهێنێت.

چوارەم: لەبەرێتی دانەنان
كاتێك ژن و پیاو هەست بەوە بكەن كە بۆ یەكتر لەبەرێتی و گرنگترین نین، ئەوا لەیەكتر دووردەكەونەوە و هاوسەرگیرییەكەیان شكست دەهێنێت.

پێنجەم: بەیەكدا هەڵشاخان لەسەر بابەتی بچوك
كاتێك ژن و پیاو لەسەر بابەتی ناگرنگ و لاوەكی بەیەكدا هەڵدەشاخێن، گفتوگۆی توند دەكەن و زوو زوو ئەو حاڵەتە دووبارە دەكەنەوە و لەیەك دەتۆرێن، ئەوا هاوسەرگیرییەكەیان شكست دەهێنێت.

شەشەم: جیاوازیی هۆكارەكان لەسەر زوو نەگەڕانەوە بۆ ماڵەوە
زۆرێك لە ژنان پێیانخۆشە پیاوەكانیان ئێواران زوو بۆ ماڵەوە بگەڕێنەوە، بەڵام كاتێك پیاوەكان زۆری ئیشوكار و سەرقاڵی دەكەنە بیانوو و درەنگ دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، ئەوا ژنەكان لە چاوەڕوانیدا بێزار دەبن و هاوسەرگیری بەرەو شكست دەبات.

حەوتەم: چەند هەنگاوێکی دیکە
 هەروەها هەندێك لە پیاوان بەشێوەیەكی خراپ مامەڵە لەگەڵ ژنەكانیاندا دەكەن، كاتێك تاوێك باش و تاوێك لەگەڵیان خراپن، ژنان بەشێوەیەكی گشتی زۆر لەو شێوە مامەڵەكردنە بێزار دەبن و وردە وردە خۆشەویستییان بۆ پیاوەكانیان نامێنێت و ئەوەش هاوسەرگیریی بەرەو شكست دەبات.

خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان