عیراقی

بە مووشەکی کاتیۆشا هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بە مووشەکی کاتیۆشا هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو بە مووشەکی کاتیۆشا هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەو شارە زەنگی مەترسی لێدا، دوابەدوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا، هەڵیانکوتایە سەر ناوەندێک کەگوماندەکرا لەوێوە هێرشەکە ئەنجام درابێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو بە مووشەکی کاتیۆشا هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەو شارە زەنگی مەترسی لێدا.

هەروەها دوابەدوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا، هەڵیانکوتایە سەر ناوەندێک کەگوماندەکرا لەوێوە هێرشەکە ئەنجام درابێت، بەپێی بەڵگەکانیش دەرکەوت لەو ناوەندەوە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ناوچەی سەوز ئەنجامدراوە و بریاربوە هێرشی دیکەشی بەدوادابێت.

لەئەنجامدا هێزە ئەمنیەکان لەو ناوەندەدا، دەستیانگرت بەسەر حەوت موشەکی کاتیۆشا و چەند ئامێرێکی دیکە، لەنمونەی ریکۆردەری ڤیدیۆی بچوک کەلەسەر موشەکەکان بەسترابەو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە