تەندروستی

لێكۆڵینەوەیەك حەوت هۆكار دەخاتەڕوو بۆ قەڵەوی دوای هاوسەرگیری

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێكۆڵینەوەیەك حەوت هۆكار دەخاتەڕوو بۆ قەڵەوی دوای هاوسەرگیری
مەودا میدیا-

دوای هاوسەرگیری و چەند مانگێك دواتر كێشی ژن و مێردەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەبێت، هەمووان هەست بەو زیادبوونە دەكەن، بەڵام كەمن ئەوانەی بیر لە هۆكاری پشت ئەو زیادبوونە دەكەنەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە گۆڤاری (Families, Systems, & Health)ی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە ئەو زیادبوونەی كێش لای پیاوان زیاترە وەك لەلای ژنان.

لێكۆڵینەوەكە ئاشكرای كردووە كە هاوسەران بەتایبەت پیاوان زیاتر ئامادەییان تێدایە بۆ قەڵەوبوون بە بەراورد بەو پیاوانەی كە لە ماوەی دەزگیرانداریدان، واتە ماوەی پێش هاوسەگیری.

لای خەڵكی واباوە كە ئەنجامدانی سێكس لەلای هاوسەران دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش لای ژنان لەلای سنگ و حەوزیان دوای شوكردنیان، لای پیاوانیش دەبێتە هۆی گەورە بوونی ورگ، بەڵام ئەوە هیچ بنەمایەكی زانستی نییە بەپێی  لێكۆڵینەوەكە.

گومانی تێدا نیە ئەنجامدانی سێكس دەبێتە هۆی سوتانی كالۆری، بە بەڵگەی ئەوەی دوای كەمێك لە سێكسكردن ئەنجامدەری پرۆسەكە برسی دەبێت، هۆكاری ئەو برسێتییەش بەهۆی چالاكی كەسی ئەنجامدەرەوەیە كە وادەكات رێژەیەكی زۆر لە كالۆری بسوتێنێت و جەستەش پێویستی بەخۆراك دەبێت بۆ قەرەبووكردنەوەی.

بۆچی قەڵەوی دوای هاوسەرگیری؟
- هاوسەران دوای هاوسەرگیری نابێت گرنگی بدەن بە جەستەی كەسێكی دیكە كە خاوەنی لەش و لارێكی رێكن، هاوسەران دوای هاوسەرگیری بەبێ چاودێریكردنی خۆراكیان كێشیان زیاد دەكات.
- پەیوەستییە مادیەكان لە كاتی هاوسەرگیریدا وادەكات لە هاوسەران بەشێوەیەكی بنەڕەتی بیر لە داهاتی خێزانی بكەنەوە و كاتەكانیان كورت بكەنەوە لەو بوارەدا و هەروەها ئەركەكانیان بەشێوەیەكی خێرا ئەنجام بدەن ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی هاوسەران.

- زۆربەی هاوسەران بەتایبەت ژنان لە ماڵەوەن و لەبەردەم تەلەڤیزیۆن و لە ماڵی هاوسەرەكانیان كاتەكانیان بەسەر دەبەن و هەندێكیان دەكێشن و دەخۆنەوە ئەوەش دەبێتەهۆی كەڵەكەبوونی چەوری و زیادبوونی كێشی جەستە.

- بەپێچەوانەی بۆچوونی باوەوە كە هاوسەران بەهۆی دڵخۆشییانەوە كێشیان زیاد دەكات، لێكۆڵینەوەكە بەپێچەوانەوە دەریخستوە هەموو ئەو هاوسەرانەی دوای هاوسەرگیری دڵخۆش نەبوون زیاتر كێشیان زیادی كردووە لەلای هەردوو ژن و پیاوەوە، چونكە دەبێتە هۆی نائاگاییان بەرانبەر خواردن و خۆراكیانەوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە