عیراقی

هەڵواسینی وێنەیەکی سەدام مشتومڕی بە دوادا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵواسینی وێنەیەکی سەدام  مشتومڕی بە دوادا دێت
مەودا میدیا- هێمن سەعید

داواکاری گشتی لە وڵاتی تونس رایگەیاند بەهۆی هەڵواسینی وێنەی سەدام حسێن، سەرۆك كۆماری لە سێدارەدراوی عیراق لێكۆڵینەوەی لەگەڵ محەمەد ساڵح ئەلغەربی، چالاكی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كردووە و پێیان راگەیاندووە بەزووی وێنەكە بسڕێتەوە.

سەرچاوە دادوەریەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە محەمەد ساڵح ئەلغەربی بێ هیچ مەبەستێكی سیاسی و تەنها وەك رەمزێكی عەرەبی وێنەی سەدام حسێنی لە سەر دیواری ماڵەكەی هەڵواسیوە، بەڵام محەمەد ئەلغەربی رەتیكردۆتەوە كە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرابێت و كێشانی وێنەی سەدام حسێن لەماڵەی خۆی بە مافێكی ئازادی رادەربڕینی خۆی دەزانێت.

محەمەد ساڵح ئەلغەربی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتێ "میوانداری دەزگای ئاسایشم كردووە و هەوڵمداوە تێیان بگەیەنم و هاوكاریانم كردوە، چوونكە من دەزانم ئێمە لە یاسا ناترسین و بەردەوام دەلێین ئەوە ئەركی هەمومانە وازیان لێبهێنین باكاری خۆیان بكەن".

 هەروەها دەشڵێت" دوای ئەوەی ئەمڕۆ وێنەی سەدام حسینم هەڵواسی سەیارەیەكی ئاسایش هاتە ماڵەكەمەوە و نەمزانی چ كەیسێك لەدژم تۆماركراوە و كێش داوای لەسەر تۆماركردووم، هەمیشە وتوومە نابێت ئازادی رادەربڕین بەرتەسك بكرێتەوە".
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan