کوردستانی
رێژەی قوربانیکردن لە جەژنی ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو ئامارەی لە بەردەستیاندایە لەماوەی پێنج رۆژی پێش جەژندا بە بەراورد بە ساڵی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئاژەڵی کەمتر سەربڕا، ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی چوار رۆژی جەژندا 78 تۆن 650 کیلۆ گۆشت لە رووی تەندروستییەوە شیاو بووە و بەهای خۆراکی گونجاو بووە بۆ هاوڵاتی لە کوشتارگە براوەتە دەرەوە بەمەبەستی قوربانی.
د. شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "قوربانیکردنی ئەمساڵ جیاواز بوو لە ساڵانی رابردوو جگە لەوەی بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە نەخۆشییە تەقلیدییەکان کە لە رێی بەکتریاوە بە گۆشتەوە بۆ هاوڵاتییان دەگوزاریەوە بوونی هەبوو، ڤایرۆسی کۆرۆناش بوونی هەبوو ئەمەش وایکرد ئێمە وەک ستافی پزیشکی لەژێر رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی و بە چاودێری بەڕێوەبەری ڤێتەنەری پلانمان هەبێت بۆ قوربانیکردن لە رۆژانی جەژندا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو ئامارەی لە بەردەستماندایە لەماوەی پێنج رۆژی پێش جەژندا بە بەراورد بە ساڵی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئاژەڵی کەمتر سەربڕا، بەڵام لە رۆژانی جەژندا پێشوازی هاوڵاتییان بۆ کوشتارکردنی ئاژەڵ لەناو کوشتارگەیا باشبوو، هەروەها لە جەژنی ئەمساڵدا کوشتاری ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن بەرزبووەوە".
، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی وتی "لەماوەی چوار رۆژی جەژندا 78 تۆن 650 کیلۆ گۆشت لە رووی تەندروستییەوە شیاو بووە و بەهای خۆراکی گونجاو بووە بۆ هاوڵاتی کراوە بە قوربانی، هاوکات 2 تۆن و 850 کیلۆ گۆشت لە روو تەندروستییەوە شیاو نەبوون بۆ خواردن لەناوبراون, هەروەها ساڵی پار تەنها 37 تۆن و 150 کیلۆ لە کوشتارگە براوە بۆ قوربانی".
باسی لەوەشکرد "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەماوەی ئەو چەند رۆژەی جەژندا چەند شوێنێکیان تێکدا و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا کراوە کە بەشێوەی نایاسایی ئاژەڵیان لە دەرەوەی کوشتارگە سەربڕیوە".
س.س