تەندروستی

هەشت سوودی سێكسكردن لە بەیانیاندا بۆ تەندروستیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت سوودی سێكسكردن لە بەیانیاندا بۆ تەندروستیت
مەودا میدیا-

بیرت لەوە كردووەتەوە لە بەیانیاندا سێكس بكەیت؟ یان هەستت بەوە كردووە ناتەوێ ئەو كارە لەو كاتەدا بكەی؟ ئایا زانیووتە سێكسكردن لە بەیانیاندا چەندین سوودی جیاوازی بۆ تەندروستیت هەیە؟  سێكسكردن لە بەیانیاندا چەندین سوودی هەیە بەم شێوەیە:

یەكەم: جەستەت ئامادەیە
ئایا دەزانیت لە بەیانیاندا جەستەت بۆ سێكسكردن ئامادەیە؟ لەو رووەوە توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن ئاستی هۆرمۆنەكان بەرز دەبنەوە و ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر حەزی سێكسی تۆ و هاوژینەكەت دەبێت، بۆیە هەردوولا هەوڵدەدەن ئەو ساتە بۆ چێژوەرگرتن بەكاربهێنن.

دووەم: ماوەی سێكسكردنەكە زیاترە
ئایا دەزانیت بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئەتستۆستیرۆن دەبێتە هۆی ئەنجامدانی سێكسكردنێكی باش؟
زیادبوونی ئەو هۆرمۆنە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی ویستی سێكسكردن و چۆنیەتی ئەنجامدانی كرداری سێكسكردنەكە؟ هەروەها رۆڵی دەبێت لە پارێزگاریكردن لەماوەی سێكسكردنەكە بەشێوەیەك ماوەكەی لە ماوەكانی پێشووت زیاتر بێت.

سێیەم: پتەوتربوونی متمانە لەنێوان هاوسەران
لە دەرئەنجامی كرداری سێكسكردنەكەدا هۆرمۆنێكی دیكە كە بە هۆرمۆنی خۆشەویستی (oxytocin) ناودەبرێت لە مێشكدا دروست دەبێت، ئەوەش یارمەتیدەری ژن و مێرد دەبێت بۆ زیاتربوونی متمانە و خۆشەویستی لەنێوانیاندا.

چوارەم: هەڵچوون كەمتر دەكاتەوە
ئەوە دەزانرێت كە سێكسكردن كاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەڵچوون هەیە، بەشێوەیەك كەمی دەكاتەوە و یارمەتیی كەسەكەش دەدات بۆ چارەسەركردنی، ئەم راستییە بەهۆی سێكسكردن لە بەیانیاندا دێتەدی.
هەروەها ساڵی 2010 توێژینەوەیەكی زانستی ئەوەی خستەڕوو كە هەر چالاكییەكی بەیانیان رۆڵی لە كەمكردنەوەی هۆرمۆنی هەڵچوون لە جەستەدا دەبێت. 

پێنجەم: جۆرێكە لە جۆرەكانی وەرزشكردن
دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لە جەستەدا بەو پێییەی یەكێكە لە جۆرە جیاوازەكانی وەرزشكردن، ئەمە مانای ئەوە نییە وەكو راكردنە بۆ ماوەی كاتژمێرێك، بەڵام بەپێی خۆی رۆڵی دەبێت لە سوتانی چەوری لەش و كالۆری. هەروەها توێژینەوەیەكی زانستی كە زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی ئەنجامیداوە ئەوەی دەرخستووە كە یەك خولەك لە سێكسكردن دەبێتە هۆی سوتانی 5 كالۆری.

شەشەم: مێشك چالاكتر دەكات
سێكسكردن لە بەیانیاندا یارمەتی تەندروستبوون و چالاكتربوونی مێشك دەدات ئەویش بەهۆی پەیداكردنی هۆرمۆنی جیاواز و بە دیاریكراویش هۆرمۆنی دۆبامین كە بۆ كاركردنی مێشك و تەندروستبوونی باشە.

حەوتەم: پارێزگاریكردن لە گەنجێتی
ئایا تۆ زانیوتە بەشێوەیەكی گشتی سێكسكردن دەبێتە هۆی دروستكردنی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كە رۆڵی گرنگی هەیە لە بەگەنجی هێشتنەوەی جوانی مرۆڤ و دواخستنی دەركەوتنی نیشانەكانی پیری؟
توێژینەوەیەك دەریخستووە كە سێ جار ئەنجامدانی سێكس لە هەفتەیەكدا لە بەیانیاندا یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێشتنەوەی گەنجێتی بەراورد بەوانەی ئەو كارە ناكەن.

هەشتەم: ئازار كەمدەكاتەوە
كاتێك بەیانیان لە خەوهەڵدەستیت، هەست بە كەمێك ئازار دەكەیت؟ چارەسەرەكەی ئەوەیە لە بەیانیاندا سێكس بكەیت. سێكسكردن یارمەتی دروستكردنی هۆرۆمۆنی ئازارشكێن دەدات كە ناوی ئەندرۆفینە، هەروەها یارمەتیت دەدات بۆ باشتربوونی كاتەكانی ژیانت.

خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن