راپۆرت

ساڵی 1992 وێرانكراوە... پەرستگایەكی هیندۆسی لە شوێنی مزگەوتێك دروستدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی 1992 وێرانكراوە... پەرستگایەكی هیندۆسی لە شوێنی مزگەوتێك دروستدەكرێت
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال

 ئەمڕۆ چوارشەممە، بە هەزاران هیندۆسی روویان كردە شاری ئەیۆدیا، پێش سەردانی ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیند، تا بەردی بناغەی پەرستگایەكی هیندۆسەكان دابنێت لە شوێنی مزگەوتێك كە پێشتر تێكدراوە، چاوەڕان دەكرێت دروستكردنی ئەو پەرستگایە ئاڵۆزی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت، وەك چۆن كاتێك كڵێساكەی ئیستەنبوڵی توركیا كرا بە مزگەوت ئاڵۆزی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەو شوێنەی ئێستا بڕیارە بكرێتە پەرستگایەكی هیندۆسەكان مزگەوت بوو
لە مانگی كانوونی یەكەمی  1992 ، ئەو شوێنەی ئێستا بڕیارە بكرێتە پەرستگایەكی هیندۆسەكان مزگەوت بوو، بەڵام لەلایەن كۆمەڵێك لە توندڕِەوانی ئایینی هیندۆسییەوە وێران كرا، دوای ئەو رووداوە ئاڵۆزی زۆر لەنێوان موسوڵمانان و هیندۆسەكان روویداوە و بەهۆیەوە نزیكەی دوو هەزار كەس كوژران.

هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و هیند، بەشێكی زۆر لە شوێنە گشتییەكانی ئەو وڵاتە داخراون و رێگە بە كۆبوونەوەی خەڵك نادرێت، بەڵام نزیكەی 175 كەسایەتی هیندۆسی لە مەراسیمێكدا ئامادە دەبن كە سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەیان بەردی  بناغەی پەرستگایەكی ئایینەكەیان دادەنێت، ئەوەی جێگەی سەرنجیشە هەندێك كەسایەتی و پیاوی ئایینی موسوڵمان بۆ مەراسیمەكە بانگهێشت كراون.

دادگای باڵای هیند لە تشرینی دووەمی رابردوو، گڵۆپی سەوزی بۆ دروستكردنی پەرستگاكە هەڵكردووە
دروستكردنی ئەو پەرستگایە لەكاتێكدایە، دادگای باڵای هیند لە تشرینی دووەمی رابردوو، گڵۆپی سەوزی بۆ دروستكردنی پەرستگاكە هەڵكردووە ، بەڵام فەرمانیشی كردووە قەرەبووی موسوڵمانان بكرێتەوە بە پێدانی پێنج هێكتار زەوی تا مزگەوتی تێدا دروست بكەن لە شوێنێكی نزیك لەو شارە.

چەند بەرپرسێكی باڵای هیندی دەڵێن رەنگە دروستكردنی ئەو پەرستگایە دیفاكتۆیەكی دیكە بێنێتە كایەوە، دەشترسن لەوەی پێدانەوەی ئەو قەرەبووە بە موسوڵمانان لەو شارە كە زۆربەی هیندۆسییە، هیندۆسیە توندڕەوەكان هان بدات مزگەوتەكان بكەنە ئامانج.

شوێنی ئەو مزگەوتە بۆیە بەلای هیندۆسەكانەوە گرنگە
مزگەوتی  "ئالبابری"  كە ئێستا دەكرێتە پەرستگای هیندۆسەكان، لە سەدەی 16 ە وە مزگەوت بووە، پێشتر چەند جارێك لەرێگەی دادگاوە هیندۆس و موسوڵمانەكان ململانێیان لەسەر ئەو شوێنە كردووە.

شوێنی ئەو مزگەوتە بۆیە بەلای هیندۆسەكانەوە گرنگە، چونكە دەكەوێتە سەر چیای "راماكۆ" لە شاری ئەیۆدیا سەر بە ویلایەتی برادیش ، ئەو چیایەش بەلای هیندۆسەكانەوە پیرۆزە.

رای جیاواز هەیە لەسەر مێژووی ئەو شوێنە كە پێشتر مزگەوت بووە
رای جیاواز هەیە لەسەر مێژووی ئەو شوێنە كە پێشتر مزگەوت بووە، هەندێك سەرچاوەی مێژوویی دەڵێن لە سەدەی 16 لەلایەن ئیمپراتۆرێكی مەغۆلی بەناوی زەهیرەدین محەمەد بابر دروستكراوە، بەڵام هیندۆسەكان دەڵێن ئەو مزگەوتە لە شوێنی پەرستگایەكی ئەوان دروستكراوە كە ناوی "راما" بووە ، بەڵام ئیمپراتۆرە موسوڵمانەكەی مەغۆل لە ساڵی 1528 رووخاندوویەتی و كردوویەتی بە مزگەوت.

ئەو مزگەوتە پێش ئەوەی بە تەواوی لە ساڵی 1992 تێكبدرێت لەلایەن هیندۆسەكانەوە، پێشتریش چەند جارێك هێرشی كراوەتەسەر، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1949 بوو كە بەشێك لە هیندۆسییەكان هێرشیان كردە سەر و زیانیان پێگەیاند، پاشان لە ساڵی 1984 هێرشێكی دیكەی كرایەوە سەر، لە ساڵی 1992 ش جارێكی دیكە هێرشی كرایەوە سەر و بەتەواوی وێران كرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد