کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە تا ئێستا ملیۆنێك و حەفتاو شەش هەزار و 150 كەس پشكنینیان بۆ كراوە، دوو هەزار و 834 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیە 56 ی لە سلێمانی و 218 ی لە هەولێر و 83 حاڵەت لە دهۆك و كەركوكیش 75 حاڵەت.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، 77 كەس لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانی و دوانیان لە دهۆك و پێنجیان لە كەركوك بوون.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق دا ئەوەش خراوەتەروو " تا ئێستا 98 هەزار و 442 كەس لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، بەوپێیەش بێت لە %71 پۆینت شەشی تووشبوانی كۆرۆنا لە عیراق چاكبوونەتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا لە سلێمانی 54 كەس لە سلێمانی چاكبوونەتەوە، لە هەولێر 84 كەس و كەركوك 57 كەس.
Qaiwan
Qaiwan