کوردستانی

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بە تۆمەتی دزینی بڕێک پارە هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بڕی دوو سەدو بیست هەزار دیناری دزیوە و لەدوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

موقەدەم عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری كردینەوە كە لەناو بازاڕی كەلار و لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری نیسان . بڕی یەك ملیۆن و دووسەدو بیست هەزار دیناری لێ دزراوە" .

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێكۆڵینەوەو سود بینین لە كامێرا لەشوێنی ڕوداوەكە ئەمڕۆ چوارشەمە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار دەستگیر بكەن، هەروەها دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەندكراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan