کوردستانی

شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە و بە ئەنجام نەدانی ئەم کارە سزا دەدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە و بە ئەنجام نەدانی ئەم کارە سزا دەدرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت هەر شوفێرێکی ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەکانیەوە (کرێ، تایبەت، بارهەڵگر )  لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن سزا دەدرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاڵپشت بە بەیانی ژمارە 46ی  بڕگەی یازدەیەمی تایبەت بە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان . لەمەودوا هەر شوفێرێکی ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەکانیەوە (کرێ،تایبەت،بارهەڵگر )  لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شوفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسك بە پێچەوانەوە بڕی (50000 ) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر حالەتێك شۆفێری ئۆتۆمبێl وەك پێبژاردن دەدات".

ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە شوفێرەکان دەکەین لە پێناوی سەلامەتی خۆتان سەرنشین و پاراستنی تەندروستی دەڤەرەکەمان و بۆ ئەوەی لە سەرپێچی و پێبژاردن پارێزراو بن پابەندبن بە ڕێنمایەکان بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی گشت تاکەکانی هەرێمەکەمان و مرۆڤایەتی لەم پەتایە سامناکە ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan