تەندروستی

گرنگی خواردنی ژەمی بەیانییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرنگی خواردنی ژەمی بەیانییان
مەودا میدیا-

هەندیک لە مرۆڤەکان بە بیانووی حەزلێنەبوون و تێرنەبوونی خەو نانی بەیانی وازلێدێنن، نانی بەیانی یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان و چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، پێویستە ئەو ژەمە هەمەجۆر بێت لە ڤیتامین و پڕۆتین و مادە خۆراکییەکان تاکو زۆرترین سوود بە جەستە بگەیەنێت.￵￷￷

واباشترە ئەم ژەمە بە نیو کاتژمێر دوای خۆر هەڵاتن بێت و خۆراکەکان جۆراوجۆربن، دوای لە خەو هەستان کەمێک وەرزش بکەیت و لەپاش نان خواردن نەخەویتەوە دووبارە.

 خواردنی ژەمی بەیانیان ئەم سوودانەی هەیە:
یەکەم
: هاوسەنگی بە لەش دەبەخشێت رێژەی شەکر لە خوێن رادەگرێت، ئەوانەی ئەم ژەمە ناخۆن مەترسی تووشبوونیان بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زۆرترە

دووەم: خواردنی نانی بەیانیان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەست بە برسیبوون.

سێیەم: بەهۆی خواردنی ئەم ژەمەوە دەتوانی کۆنترۆڵی کێشی لەش بکەیت.

چوارەم: خواردنی نانی بەیانیان دەتوانیت باشتر بیربکەیتەوە.

پێنجەم: ئەو کەسانەی ئەم ژەمە ناخۆن وزەی لەشیان کەمترە.

شەشەم: کردارەکانی زیندەچالاکی هان دەدات و وادەکات بە شێوەیەکی باشتر بن.

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان