کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی بڕی 60 هەزار دینار بۆ پشکنینی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی 60 هەزار دینار بۆ پشكنینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران دانراوەو دەبێت پرسیار لەوان بكرێت چۆن ئەو نرخەیان دیاریکردووە، هەروەها سەرپەرسشتیاری نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لەسلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد ژمارەی پشكنینەكانیش زۆر دەبێت.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی كردنەوەی كلینكێك لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لەسەرچناری سلێمانی بۆ پشكنینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "كلینیكەكە بۆ پشكنینی كۆرۆنا تەنها بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە گەشت دەكەن و بۆ پشكنینەكە بڕی 60 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، هەروەها ئەو شۆفێرانەی كە لەمەرزەكان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان پێیە بڕی 30 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوكات ئەو كەسانەشی لەدەرەوەی وڵات لەڕێی فڕۆكەخانە و خاڵە سنورییەكانەوە دەگەڕێنەوە بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی پشكنینیان بۆ دەكرێت، هەروەها پشكنین بۆ گەشتیاران بەرامبەر 60 هەزار دینار بڕیاری ئێمە نیە، ئەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەرچووەو ئێمە جێبەجێی دەكەین".

هاوکات د.هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لەسلێمانی رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی كلینكی عەلی ناجی بۆ پشكینی كۆرۆنا لۆدێكی زۆری لەسەرە، بۆیە لەئەمڕۆوە كلینكی راوێژكاری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لەسەرچنار دەكرێتەوە تا نەخۆش كەمترین چاوەڕوانی بكات، بۆ ئەوانەی گەشت دەكەن یان كەسانی ترو چەند كەس بیەوێت پزیشك دەیبینێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە رۆژانی داهاتوودا ئەوانەی پلازما دەبەخشن تاقیگەكە فراوان دەكرێت و كارئاسانیان بۆ دەكرێت لەكەمترین ماوەدا پلازماكە ببەخشن و لەبەیانییەوە تا 12ی شەو پزیشك لەكلینكەكە دادەنیشێت، ژمارەی پشكنینەكانیش زۆر دەبێت، رۆژانە دوو هێندەو سێ هێندەی پێشتر دەكرێت".
س.س
س.س