کوردستانی

جەمال کۆچەر: بەغدا ناتوانێت تا کۆتایی 2020 هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەولێر رەوانە بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمال کۆچەر: بەغدا ناتوانێت تا کۆتایی 2020 هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەولێر رەوانە بکات
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هیچ بڕە پارەیەک نەبێت لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و باس لەوەش دەکات بڕیار نییە حکومەتی عیراقی هیچ بڕە پارەیەک بنێرێت بۆ هەرێم تا رێککەوتنی هەولێر و بەغدا نەکرێت و بۆیە حکومەتی هەرێم ناتوانێت هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی ئازار دیاری بکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق قسەی بۆ مەودا میدیا کردوو وتی "هیچ ئاسۆیەکی روون نابینم بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران".

کۆچەر وتیشی "هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هیچ بڕە پارەیەک نەبێت لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانتا کۆتایی 2020 رەوانە بکرێت، چونکە بەغدا پارەی نییە و دوو مانگە قەرزی کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی، بۆیە حکومەتی هەرێم ناتوانێت هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی ئازار دیاری بکات".

سەبارەت بەوەی حکومەتی عیراقی بڕی 300 ملیار دینار دەنێرێت تا رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکرێت ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەکرد "بڕیار نییە حکومەتی عیراقی ئەو بڕە پارەیە بنێرێت بۆ هەرێم تا رێککەوتنی هەولێر و بەغدا نەکرێت، ئەوانە تەنها قسە و قسەڵۆکن".

سەبارەت بە خاڵە ناکۆکەکانی کێشەکانی بەردەم رێککەوتنی هەولێر و بەغدا باسی لەوەکرد "هەنێک لە کێشەکان بەربەستیان نییە و لە کاتێکی نزیکدا چارەسەردەبن و هەندێکی دیکەیان پێویستی بە کات هەیە دەبێت بکەوێتە دوای رێککەوتنەوە دوایی جارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan