کوردستانی
مووچەی چەند مانگێكی ئەم فەرمانبەرانە پێكەوە خەرج دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق موچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت، كە ماوەی چەند مانگێكە كێشەی بۆ دروست بووە.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا ، بە هەوڵی نیشتیمانی كوردستان و فراكسیۆنەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆمار و پاش ئاڕاستەكردنی نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار ، سەرئەنجام سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری دەستبەجێ خەرجكردنی مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی (نیسان و ئایار و حوزەیران) و مانگەكانی داهاتووی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كرد.
وە لە بڕیارەكەدا هاتووە " پێویستە وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەندیی بەردەوامبێت لە خەرجكردنی مووچەی مانگانەی ئەم توێژە لە كاتی خۆیدا ".
جێی ئاماژەیە كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان لەرووی كارگێڕییەوە سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستانن و لە ڕووی داراییەوە موچەكانیان لە حكومەتی ناوەندییەوە خەرجدەكرێت.