کوردستانی
وەزیری تەندروستی وەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی د.مەجید حەمە ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بەرپرسی بۆردی پەیوەندییە عیراقییەکان نامەیەکی کراوەی ئاراستەی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەبارەی خراپی رەوشی تەندروستی لە هەرێم وەزیری تەندروستی وەڵامی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەداتەوە.
لە نامەکەی وەزیری تەندروستییدا هاتووە "بەرێز د. مجید ، مەخابن مەكە بۆ رێكارەكان، مەخابن بۆ بێئاگایی خۆت بكە كە ئاگادارنیت هەرێمی كوردستان تا ئێستاش نمونەی سەركەوتنی ئەم هەڵمەتە جیهانیەیە، ئەوە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستیە كە بە شانازیەوە هەموو كونسڵگەر و وڵاتانی جیهان رۆژانە دەستخۆشی دەكەن لەسەروی هەموویانەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و CDC ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا و نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و ... هتد، جگە لە شاهیدحاڵی پیاوانی عاقل و پسپۆران و زانایان لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێم".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەڕاستى چاوەڕوان دەكرا خۆت باسی ئەوەت كردبا كە چۆن بانگهێشتكراوی و پەیوەندیت پێوەكراوە و بەشداری ڕاوێژكردن بووى، هەرچەندە هاتى و بە دەستبەتاڵى بێ هیچ پڕۆژە و پێشنیارێكت، خۆزگە تەنها دوو دێری لەوەى لە فەیسبووك بۆتیان نووسیووە باست كردبا، بۆیە پرسیار دەكەین ئەرێ لە كوێی دونیا هەیە كەسێك پێشتر خۆى وەزیر بووبێت ڕاوێژى پێبكرێت هیچى پێ نەبێت و لە فەیسبووكیش چەواشەكاری بكات. زۆربەى بڕیارەكان لەو ئەنجومەنە ڕاوێژكاریە پێشنیار كراوە كە خۆت تێیدا ئەندامى كاك دكتور، پرسیار ئەوەیە ئایا نەتدەتوانی ئەم نامەیە لەسەر بنەما زانستی و پەتازانیەكان بۆتیان نوسیبا و بۆ وەزارەت ڕەوانە بكەی یان ئەوەت پێ خۆشترە بۆ فەیسبوكچیان بنێری، بەڵێ ڕێكارەكان زۆر دروست و زانستیانە بووە، ئاگادارنیت كەوا ئۆفیس و ڕاوێژكارانی WHO لە وەزارەتمان رۆژانە ڕاسپاردەیان بەهەند وەردەگیرێ، ئەو ڕێكارانەن كە جەنابت باست كردووە تا ئێستاش خۆت و كەسوكارت و هاوڵاتیانی تا ڕێژەیەكى زۆر پاراستووە نەوەك هاوشێوەی ئێران و ئیتالیا و ئیسپانیا خەڵك لەسەر شەقام بكەوێت هیچ ڕێگایەك نیە پاڵپشت بە ڕاسپاردە و ڕێنماییە نێودەوڵەتیەكان نەبێت تەنانەت لەسەر ئاستی باڵا هەموو وەزارەتەكان و پەیوەنداران لە لێژنەی باڵا رۆڵیان بینیووە".
ئەوەش هاتووە "ئەوە تەنها بەرێزتی كە دانیشتووی جگە لەم نوسینەی فەیسبوك نەبێت هیچ جوملەیەك یان ڕاسپاردەكت نەبووە كە دەبوایە ئەوەندە خەمخۆربیت دەبوو هەر زوو بەقەد ئەوەندەى دەیزانى پڕۆژەت هەبووایە، ئەگەر پەیوەندیت پێوەنەكرابا و بانگ نەكرابووای ئەوكات هەقت بوو گلەیی بكەی، دەپرسیت بۆچی باوەِی نەما بە ڤایرۆس، وەڵامەكە ئەم شێوازی نوسینانەی هاوشێوەی جەنابتە كە دڵەڕاوكێ و بی متمانەیی دروست دەكات. نامانەوێت لێرە باسی ئەو ژمارە زۆرەی زیادكردنی قەرەوێلە و چاودێری چر و نەخۆشخانە و ئامێر و دەرمان و ماسك و بوودجە و راهێنان و .... هتد بكەین چونكە ئەگەر پەرۆشى ئەم ژمارانەی دەتتوانی شیكاریەكانی زانستی وەزارەتمان هەر هیچ نەبێت هەندی ڕاگەیاندنكارێك بەدواداچوون بكەی".
باس لەوەشکراوە "بەڵی شانازیەكی گەورەیە كە تا ئێستاش كەمترین رێژەی مردن ٢.٤٪ هەیە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەراست و جیهان.
بۆ پرسیاری كاركردنە سەر ڕەهەندەكانی ژیان، وەكو ئەوە وایە ئاگادارنیت كە لە دونیادا ڕەهەندی كۆمەڵایەتی، ئابووری، گەشتیاری، كشتوكاڵ، خوێندن و پەروەردە چۆن شێواوە بەم نەخۆشیە یان تەنها دەرەقەتی نووسینى فەیسبووك دێی لەسەر ئەم ئەزموونە سەركەوتووەی هەرێم.
بەرێز د. مجید... ئەوە وەزارەتی تەندروستیە بەتەواوی لە قوڵایی حكومەت و قوڵایی ناو خەڵك تێكەڵاوە خۆت باوەڕ بەو قسەیەی خۆت دەكەی كە وەزیرى تەندروستی ئاگاداری ناو خەڵك نەبێت، پێویستی بە هاواركردن نایەت ئەوە وەزارەتی تەندروستیە ئەنجومەنی راوێژكاری لەسەر ئاستی كوردستان و خاوەن ئەزموون و پسپۆران هەیە، لێژنەی باڵا و ئۆفیستی بەردەوامی WHO هەیە خۆزگە ئاگادار دەبوویت كە چۆن كەرتی تایبەت ئێستا بەشێكی وەرگرتنی نەخۆشانن بەسوپاسەوە و هیچ نۆڕینگەیەكیش دانەخراوە تەنها لە ڕۆژانى قەدەغەى هاتووچۆ نەبێت".
وەزیری تەندروستی دەشڵێت "سەیرە ئاگاداری دونیا نەبى كە ماوەى شەش مانگە هیچ هاتن و چوونى وەفد و كۆنفڕانس نەماوە جگە لە ڤیدیۆ كۆنفڕانسەكان كە ڕۆژانە تیمى تەندروستى بەشدارن كەچى باسى وەفد و سەفەر دەكەیت لێت ناگرین چونكە نازانى كە چەند شارەزا و خەبیرى نێودەوڵەتى لەم ماوەیەدا لەگەڵمان بەشدارن، بەڵی دەرسمان لە هەرەسی وڵاتان وەرگرت بۆیە پشتگیری و سەركەوتن لە كوردستان نمونەی سەر جیهان بوو. نازانم چون دەتوانی و بە چ پێوەرێك كوردستان بە وڵاتێكی زلهێزی ئابووری وەكو ئەمریكا بەراورد بكەی، خۆزگە هەندێك زانیاریت لەسەر زانستی پەتازانی دەزانی كە ڤایرۆس سنووری نێوان شار و شارۆچكە و شوێنەكان نازانێ و بریا بەڕێزیشت ئەوەت بەسیاسەت نەكردبا و بەلاى بیركردنەوەى سیاسى نەدەچووى، هەر بۆیە مادام ئاگاداری داتا و شیكاریەكان نیت عەیبی تێدانیە داوای بكە دەستت دەكەوێت".
لە کۆتایشدا هاتووە "بەرێز د. مجید حسن وەڵامەكە نە رەخنەیە نە دژی نووسینی بەرێزتانە بەڵام بەئاگا هێنانەوەتانە بۆ بەلارێدا نەبردن و نەشیواندنی زیاتر و دروستنەكردنی دڵەراوكێ یە بۆ هاوڵاتیان تاوەكو بەم نووسینانە میللەت نەكەنە قوربانی دروستكردنی بێ متمانەیی زیاتر".
س.س