کوردستانی

گەنجێکی کورد لە سێدارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی کورد لە سێدارە درا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی دوێنێ حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ڕەشت، ناوەندی پارێزگای گیلان جێبەجێکرا، بە تۆمەتی کوشتنی دراوسێکی خۆیان بە ئەنقەست.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 7ی ئابی 2020 حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهرزاد جەلالوەند" کوڕی رەحمەت و تەمەن 33 ساڵە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری رەشت (بەندیخانەی لاکان) جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار "مێهرزاد جەلالوەند پێنج ساڵ پێش بە شێوەیەکی نەخوازرا کوڕی دراوسێیەکی خۆیانی کوشتبوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "کوڕی دراوسێکەیان دوو چەقۆی لە باوکی مێهرزاد داوە و ئەویش پاڵی پێوەناوە کە سەری بەر زەوی کەوتووە و تووشی خوێبەربوونی مێشک بووە و لە ئاکامدا گیانی لە دەستداوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan