کوردستانی

زیانەکانی ئاگرە شەش کاتژمێرییەکەی شەوی رابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی ئاگرە شەش کاتژمێرییەکەی شەوی رابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو کۆگایەکی سوتەمەنی لە گەڕەکی شاری راپەڕینی شاری سلێمانی کەوتووە، وەک وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژەی پێدەکات ئاگرەکە لە دوای نزیکەی شەش کاتژمێر کۆنتڕۆڵکراوە.

رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو کۆگایەکی سوتەمەنی لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی ئاگری گرت، کە بۆماوەی نزیکەی شەش کاتژمێر ئاگرەکە بەردەوام بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەوروبەری کاتژمێر 11:00ی شەو ئاگرەکە کەوتەوە و تیمەکانمان توانیان لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن"، لەبارەی زیانەکانییەوە وتی "ئاگرەکە تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی هاتووەتە ناو کۆگاکە گڕی گرتووە و بەو هۆیەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan