تەندروستی

بۆچی دەبێت تووشبووانی کۆرۆنا لەسەر سک بخەون؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی دەبێت تووشبووانی کۆرۆنا  لەسەر سک بخەون؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پزیشکان رێنمایی تووشبووانی کۆرۆنا دەکەن کە لەسەر سک بخەون، چونکە کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سییەکان دەدات شلەیەکی وەک بەڵغەم لەناو ژووری هەوای ناو سییەکان کۆدەبێتەوە، کاتێکیش توندتر لێیان دەدات، شلەیەکی زۆر لەناو ئەو ژوورانە کۆدەبێتەوە و بەمەش جێیەک بۆ هەواگۆڕکێ نامێنێتەوە.

جا کاتێک نەخۆشەکە لەسەر پشت یان تەنیشتەکان ڕادەکشێت، بەهۆی کێش کردنی زەوییەوە، ئەو شلانە لەلای دواوە یان لاتەنیشتەکان کۆ دەبێتەوە و بەم جۆرەش بەشە سەرەکییەکەی سییەکان هەوایان لێدەبڕێت و بەمەش کەسەکە زۆر تەنگەنەفەس دەبێت، بەڵام کاتێک نەخۆشەکە لەسەر سک (یان وەک دەوترێت بە دەما) ڕادەکشێت، شلەکان لە پێشەوەی سینگ کۆدەبنەوە، بەمەش بەشە سەرەکییەکەی سییەکان کە دەکەونە لای تەنیشتەکان و دواوە، بۆ هەواگۆڕکێ دەمێننەوە و کەسەکە تا رادەیەکی باش هەناسەی دەکرێتەوە.

بەهۆی ئەوەشەوە، کە خوێن زیاتر بۆ لای خوارەوەی سییەکان دەڕوات ئەگەر بێت و نەخۆشەکە لای حەوز و سکی بەرزتر بکات لە لای سەری، بەوەی سەرین (پشتی) بخاتە ژێریانەوە یان هەر هیچ نەبێت سەرین نەخاتە ژێر سەری، هەواگۆڕکێی نێو سییەکانی باشتر و هەناسەی خۆشتر دەبێت‌، هەر وەک ئەم بارە یارمەتی هەڵکەنینی بەڵغەم و دەرچوونیشی دەدات، بەڵام کێشەی ئەم جۆرە پاڵ کەوتنە ئەوەیە کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشیی گەدە بۆ ناو سوورێنچک و سووتانەوەی، 2-3 کاتژمێر دوای نان خواردن وابکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد